كەرتە پیشەییەكانی ئیلام لەگەڵ كێشە و گرفت بەرەوڕوون
14:49 - 19 سەرماوەز 2711
كوردپا: پرسی بیمەی دابین كردنی كۆمەڵایەتیی و پیتاك (مالیات) لە كێشە سەرەكییەكانی كەرتی پیشەیی پارێزگای ئیلامن.
لێپرسراوی\"ژووری سەنعەت و مەعدەن\"ی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، رێكخراوی دابین كردنی كۆمەڵایەتیی هێندێیاسای بە مەبەستی لابردنی كێشەكان بۆ ناوەندە پیشەیەكان داناوە، بەڵام هەتا ئێستا نەخراونەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
جەواد قووچی، لەو باوەڕە دایە، بیمەی دابین كردنی كۆمەڵایەتی دەبێلە هێندێحاڵەتی وەكوو، دەركردنی كرێكار و كەم بوونی هێزی كار و بێكاریدا یاساكانی بەڕێوە ببات، كەچی هەتا ئێستا ئەو یاسایانە بەڕێوە نەچوون.
ئەو لێپرسراوە وتیشی، بەپێی مادەی 103ی یاسای كار پێویستی خاوەن كار لە دانی بێمەی بێكاری بە كرێكار عەفوو بكرێت و دەوڵەت ئەو بۆ خۆی ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆ.
هەر لەو پێوەندییەدا قووچی وتی، ئەگەر بێت و كارگە یان كومپانیایەك بچێتە دۆخی داخرانەوە پێوێستە بیمەی بێكاری یاساكانی خۆی لەو پێوەندییەدا بەڕێوە ببات، بەڵام بەداخەوە ئەو یاسایانە جێبەجێنەكراون.
بە وتەی جەواد قووچی، هەتا ئەوكاتەی كە كێشەی بیمەی بێكاری لە ناوەندە پیشەییەكان چارەسەر نەكرێت، لەگەڵ ئاریشەی كەرتەكانی پیشەیی بەرەوِروو دەبین.