ئەرتشی ئازادی سووریە ٣٥٠ زیندانیی سیاسیی لە حەلەب رزگار كرد

15:01 - 18 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ٣٥٠ زیندانیی سیاسی كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی سووریەوە دەستبەسەر كرابوون لەلایەن ئەرتشی ئازادەوە رزگار كران.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردەوە، ئەرتشی ئازادی سووریە توانیان كۆنترۆلی پادگانی نیزامی \"هنانو\" لە حەڵەب بەدەستەوە بگرن و لە ئەنجامدا ٣٥٠ زیندانیشیان كە لەو پادگانەدا دەستبەسەر بوون رزگار كرد.

هەر لەو پێوەندییەدا هیزەكانی ئەرتشی ئازاد ٣٥٠ هێزی ئەمنیەتیشیان دەستبەسەر كردووە.

چەند رۆژێكە تێكهەڵچوون و پێكدادان لە نێوان ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزە حكوومەتییەكان لە حەڵەب دووەمین شاری گەرەی سووریە بەردەوامە.

بە وتەی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ هێزە ئەرتەشییەكان بە شێوەی بەردەوام شاری حەڵەب و دەورووبەری تۆپباران دەكەن.