ئەدمینی کەناڵێکی تێلێگرامی لە ئیلام دەسبەسەر کرا
13:03 - 21 رێبەندان 2719
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، ئەدمینی کەناڵێکی تێلێگرامی لە ئیلام، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و تێکدانی بێروڕای گشتی" دەسبەسەر کرا.
بەرپرسی پۆلیس فەتای ئیلام، دەسبەسەرکردنی ئەو ئەدمینەی لەسەر سکاڵای شیرکەتێکی دەوڵەتی سەبارەت بە ڕێکخستنی کەناڵێکی تێلێگرامی بۆ تێکدانی بیڕوڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، گەڕاندەوە.
"عەلی جەماڵی"، بەرپرسی پۆلیس فەتای ئیلام، هەر چەند شوناسی ئەو ئەدمینەی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام باسی لەو کرد کە دۆسیەی ناوبراو بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ناوەندە دادوەرییەکان کراوە.