ئەحمەد شەهید: لە ماوەی هەشت مانگدا لە ئێران زیاتر لە ٣٠٠ كەس ئیعدام كراون
13:49 - 17 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بە وتەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زیندانی ئێوین ١٠ كەسی دیكە بەكۆمەڵ لە سێدارە دراون.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لەناو زیندانی ئیونەوە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ زیندانی بەناوەكانی: \"ئەسغەر فەرەجی، یووسف كەریمخانی، سەید جەلال سەید حوسێنی، هادی تاجیك، حەمید غوڵامی، ئەحمەد تەجەلی، قارەمان قاسمی، شەهرام یەدوڵڵاهی و كەسێكی دیكە بەناوی سەید\" بەكۆمەڵ لەناو زیندانی ئێوین لە سێدارە دراون.
بەپێی هەمان راپۆرت تاوانی ئەو ئیعدام كراوانە كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان راگەیەنراوە.
رێكەوتی1ی خەزەڵوەریش ١٠ كەسی دیكە لە زیندانی ئێوین ئیعدام كران.
بەپێی دوایین راپۆرتی ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ كەس لە ئێران ئیعدام كراون و بەپێی راپۆرتەكەی ئەحمەد شەهید رێژەی ئیعدامەكان لەو رێژەیەش زیاترە.
هەروەها عەبدولكەریم لاهیجی جێگری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ، لەو باوەڕە دایە، كە بەنیسبەت ئامار و رێژەی ئیعدامی ساڵی پار لە ئێران كە زیاتر لە ٦٠٠ كەس بووە، رێژەی ئیعدامەكانی ئەمساڵ لە ٣٠٠ كەس زیاترە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی كورد بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان ئیعدام كراون.