كەبوودوەند پاش نزیك بە دوو مانگ بەیانی كۆتایی بە مانگرتنكەی دێنێ
20:43 - 2 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەزاری محەممەدسدیق كەبوودوەندەوە ئاشكرای كرد كە بەیانی سێشەممە، كۆتایی بە مانگرتنەكەی دەهێنێ.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لەزاری محەممەدسدیق كەبووەند لێپرسراوی زیندانیی ئەو رێكخراوەوە رایگەیاندووە، كە لەسەر داوای كەسە بەڕێزان و ویژدانە بەخەوەرەكان بەیانی سێشەممە كۆتایی بە مانگرتنەكەی دەهێنێ.
دەقێك لەو راگەیندراوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەمڕۆ دووشەممە لە بەرەبەری دووەمین مانگی مانگرتندا محەممەدسدیق كەبوودوەند بە بنەماڵەكەی راگەیاند كە بەیانی سێشەممە كۆتایی بە مانگرتن لە خودارن دەهێنێ.
ناوبراو رایگەیاند لەسەر داوای هەموو بەڕێزان و ویژدانە بەخەوەرەكان كەلە ماوەی دوو مانگی رابردوودا داوای كۆتایی هێنان بە مانگرتنیان لە من كردبوو بەیانی سێشەممە 3ی گەلاوێژ كۆتایی بە مانگرتنەكەم دەهێنم.
محەممەدسدیق كەبوودوەند لە تواوی ئەو كەسانەی كەلە ماوەی رابردوودا پشتیوانییان لێكردووە و هاودەنگییان راگەیاندووە سپاسی كردووە و رایگەیاندووە كە تەواوی ئەو كەسانەی كە لەم ماوەیەدا لە ئێران و دەرەوەی وڵات لە من و بنەماڵەكەم پشتیوانییان كردووە و لە نیگەرانیی بنەماڵەكەمدا بەشدار بوون و هاوپێوەندیی خۆیان نیشان داوە، سپاس دەكەم.
كەبوودوەند وێڕای سپاس لە تەواوی ئەو كەسانەی كە لەم ماوەیەدا بۆ پشتیوانی كردنی چالاكییان كردووە و هەروەها رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، سیاسی و مەدەنیی كورد و غەیرە كورد، رۆژنامەنووسان، كرێكاران، دۆستان و هاوكارانی رایگەیاند كە سێشەممەی ئەم حەفتەیە لەسەر داوای ئێوەی بەڕێز و ئازیزانم كۆتایی بە مانگرتنەكەم دەهێنم.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان
دووشەممە رێكەوتی 2ی گەلاوێژی 1391ی هەتاوی