كەبوودوەند بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
13:46 - 21 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: محەممەد سدیق كەبوودوەند زیندانیی سیاسی و چالاكی مافی مرۆڤ بە بۆنەی ١٠ی دیسامبر، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە كە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، تێدا وێڕای رەخنەگرتن لە چالاكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ جیاوازی و هەڵاواردن و بەرگری لە مافی مرۆڤ، داوای لە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كردووە سەرەڕای رەچاو كردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەریی گیروگرفت و ئاستەنگەكانی مافی مرۆڤ، بە شێوەیەكی هەمەلایەنە هەنگاوی جددی هەڵبگرن.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی كەبوودوەنددا رەخنە لەو بەیاننامە و راگەیەنداراوانە گیراوە كە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ بڵاو كراونەتەوە و نووسیویە: \"بەداخەوە هێندێك لەو بەیاننامانە تەنیا دەبڕی هەڵوێستی گرووپ و باڵێكی تایبەت و شەبەنگێكی سیاسن\" و ئاماژەی بەو بەیاننامەیە كردووە كە لەناو زیندان بڵاو كراوەتەوە و تێدا هاتووە كە گوایە گرفت و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران تەنیا پێوەندییان بە رووداوەكانی پاش جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٨ەوە هەیە.
محەممەدسدیق كەبوودوەند جەختی لەوەش كردۆتەوە كە ئەو چەنشە بەیاننامانە بە هیچ شێوەیەك ناتوانن باس لە راستیی رەەنج و ئازاری چین و توێژە جۆراوجۆرەكانی ئێران وەك: ژنان، لاوان، رۆشنبیران، كرێكاران و گرووپە خەسارهەڵگرەكانی دیكە بن كەلە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا ماف و ئازادییەكانیان زەوت كراوە و تووشی ئازار و ئەشكەنجە و زیندان هاتوون
لە بەشێكی دیكەی ئەو بەیاننامەیەدا بە توندی سزاكانی ئیعدام، تیرۆر، سەنگسار مەحكووم كراوە و ئاشكرای كردووە كە نابێ ئەو سزایانە لەسەر هیچ زیندانییەكی سیاسی، ژن و پیاوی مەزهەبی و غەیرە مەزهەبی، موسڵمان و غەیرە موسڵمان، شیعە و سوننە، كرێكار، رۆشنبیر و كەسانی ئاسایی، فارس، تورك، كورد و عەرەب، بەلووچ و توركەمەن، لوڕ و گیلەك و مازندەرانی و هەر مرۆڤێكیتر بەڕێوە بچن.
محەممەدسدیق كەبوودوەند رۆژنامەنووس، چالاكی مافی مرۆڤ و زیندانیی سیاسیی كورد كەلە زیندان تووشی نەخۆشی هاتووە، وێڕای خراپیی رەوشی تەندروستیی كوڕەكەشی بڕیار بوو رەوانەی مورەخەسی بكرێت، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رەزامەندی لەسەر مورەخەسییەكەی نەدراوە.