ئەكادیمیای كوردی لە هەولێر یادی قەناتی كوردۆ دەكاتەوە
19:52 - 21 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش ٢٧ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی قەناتی كوردۆ زانای كورد ئەكادیمیای كوردی لە شاری هەولێر لە رێوڕەسمێكدا یادی دەكاتەوە.
زیاد نادر بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەكادیمیای كوردی، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا وتی: لەو یادكردنەوەیەدا سمینارێك و فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەبارەی ژیان و خەبات و چالاكییەكانی قەناتی كوردۆ، لەلایەن دوكتۆر \"تۆسنی رەشید\" و دكتۆر \"ئیبراهیم مەحموود\"ەوە پێشكەش دەكرێن.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەكادیمیا كوردی ئەوەشی رایگەیاند، لەو رێوڕەسمی بیرئانینی قەناتی كوردۆدا كە كاتژمێر ٤ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٢ی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت، بەشە جیاجیاكانی لایەنی ژیان و هەوڵ و خەباتی قەناتی كوردۆ زمانناسیی ناوداری كورد تیشكی دەخرێتە سەر.
ـ قەناتی كوردۆ لە گوندێكی نزیك ناوچەی كوردنشینی قارس لە باكووری رۆژهەڵاتی توركیە لەدایك بووە
ـ نووسەر، زمانناس دوكتۆرای خۆی لە زانستگەی سەن پترس بورگی لنینگراد لە یەكەیتیی سۆڤیەت لە بەشی زمان، مێژوو و ئەدەبیات ورگرتووە.
ـ یەكەم ئەندامی ئیفتخاریی كۆڕی زانیاری كورد بووە و ساڵانێكی زۆر بەرپرسی بەشی كوردۆلۆژیی پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی بووە كە زیاتر لە ٢٠ كتێب و چەندین وتاری لەبارەی زمانی كوردی بە زمانانی كوردی و رووسی بە چاپ گەیاندووە.
ـ ٢٧ ساڵ لەمەوبەر واتە ساڵی ١٩٨٥ ماڵ ئاوایی لە ژیان كردووە.