ئەكادیمیای مافی مرۆڤ لە دیاربەكر دامەزرا

18:45 - 29 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لەلایەن كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیە (IHD) لقی دیاربەكەر، ئەكادیمیای مافی مرۆڤ لەو شارە دامەزرا.

بەپێی هەواڵی بەشی كوردیی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریكا، \"راجی بلجی\" لێپرسراوی بەشێ مافی مرۆڤی دیاربەکر رایگەیاند: چالاکانی مافی مرۆف خوازیاری ئەوەن کە رۆژێک پێشێلکاریی مافی مرۆڤ کۆتایی پێ بێت بەڵام بەداخەوە ئەو پڕۆسەیە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت.

\"عوز تورك توركدۆگان\" سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیە ئاماژەی بەوە کرد، لەو ئەکادیمیایە زمانی دایک لە سەرووی هەموو مافەکانەوەیە و پێویستە هەموو کەس بە زمانی زگماکی پەروەردە بکرێت.

عوسمان بایدەمیر شارەداری دیاربەکر کەلە رێوڕەسمی دامەزرانی ئەو ئەکادیمییەدا ئامادە بووە، باسی لەوە کردووە پێویستە فەرماندار، دەزگاکانی ئەمنییەتی و سەرجەم بەرپرسان بە شێوەیەک پلانی پەروەردە بوون دابڕێژن کە مافی کەسانی دیکە پێشێل نەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە \"هوسنۆ عوندۆل\" لێپرسراوی ئەکادیمیای مافی مرۆڤی دیاربەکر رایگەیاندووە، ئەو ئەکادیمیایە بۆ باشتر بوونی رەوشی مافی مرۆڤ لەو دەڤەرە دامەزراوە.