ئێكۆنۆمیست: ئێران لەناو ٨٠ وڵاتی دونیا بۆ ژیانی داهاتووی منداڵان پلەی ٥٨ی هەیە
19:34 - 4 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: حەفتەنامەی بریتانیایی \"ئێكۆنۆمیست\" بڵاو كردۆتەوە، كە ئێران لەناو ٨٠ وڵاتی دونیا بۆ دەسپێكی ژیانی منداڵان لە ساڵی ٢٠١٣ پلەی ٥٨ی بەدەستێهناوە.
لەو خشتەیەدا كە لەژێر ناوی \"جیهان لە ساڵی ٢٠١٣\" بڵاو كراوەتەوە، دوورە دیمەنی ژیانی ئەو منداڵانەی كەلە ساڵی داهاتووی زایینی لە وڵاتانی جۆراوجۆری دونیا لەدایك دەبن، هەتا ساڵی ٢٠١٣ تاوتوێ كراوە و بەپێی بەڵگەكانی ئەو لێكدانەوەیە، وڵاتی سووئیس باشترین وڵات بۆ ژیانی منداڵان لە ساڵی ٢٠١٣ لە قەڵەم دراوە.
لە رێزی سەرەوەی ئەو خشتەیەدا پاش وڵاتی سووئیس، بە رێز وڵاتانی ئوسترالیا، سووئێد، دانمارك و سەنگاپوور جێگایان گرتووە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئاڵمان هەردووكیان پلەی شازدەیەمیان هەیە، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە پلەی هەژدەیەم، عەرەبستان سی و هەشتەم و توركیەش پلەی ٥١ی مسۆگەر كردووە.
نیوەیەك لە دە وڵاتی یەكەمی ئەو خشتەیە وڵاتانی ئورووپایین، بەڵام لەنێو دە وڵاتی یەكەم، كەلە بیاڤی یۆرۆ دایە، تەنیا هولەندە كە پلەی هەشتەمی بەدەستهیناوە.
پاش ئێران كە پلەی ٥٨ی هەیە، بە ریز وڵاتانی توونس، میسر، بولغارستان، ئێسالوادۆر، فیلیپین و سریلانكا جێیان گرتووە و سێ وڵاتی كۆتایی ئەم خشتەیە بە ریز \"ئۆكراین، كنیا و نیجریە\"ن.
ئەو تایبەتەمەندی و پێوەرانەی كە بۆ ئامادەكردنی ئەو خشتەیە لەبەرچاو گیراون بریتین لە: \"چۆنایەتیی ژیان، ئاستی دەربڕینی رەزامەندی لە راپرسیییەكان، هەرێم و جوغرافیا، بەرجەوەندی ئابووری، شێوازی راپەڕاندن و ئیدارەی حكوومەت، ئازادییە سیاسییەكان، ئاسایش، سەقامگیریی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵێك هۆكاری دیكە\".
ئەو خشتەیە لەلایەن \"یەكەی زانیاریی ئێكۆنۆمیست\"ەوە بڵاو كراوەتەوە كە شیركەتێكە لە شاری لەندەن هەڵكەوتووە و سەر بە بڵاڤۆكی ئێكۆنۆمیستە و لە ٤٠ وڵاتی دونیا لق و نوێنەرایەتیی هەیە.
مانگی رابردووش \"دامەزراوەی توێژینەوەیی لگاتۆم\" بۆ دەركەوتن و ئاستی خۆش بژیویی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٢ خشتەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئێران لەناو ١٤٢ وڵاتی دونیا پلەی ١٠٢می بەدەستهێنابوو.