ئێوارە شێعرێک لە "گیلان غەرب" بەڕێوەچوو

15:50 - 19 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ٢ ئەنجومەنی ئەدەبی ــ فەرهەنگی \"بانان و واران\" لە شاری \"گیلان غەرب\" ئێوارە شێعرێکیان بە بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتییانی ئەو شارە رێکخست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رێبەندان ئێوارە شێعرێک لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی \"واران و بانان\" لە شاری \"گیلان غەرب\" و بەشداریی کۆمەڵێک لە شاعیران و هونەرمەندانی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

لە بڕگە جیاجیاکانی ئەو ئێوارە شێعرەدا شاعیرانی وەک: ئێران کەرەمی، زەینەب کەسی‌پووڕ، حامد شەبابی، سەید ‌‌محەممەد پەروەر و چەندین پارچە شێعر و هەڵبەستیان پێشکەش بە بەشداران کرد.

لەلایەکی دیکەوە گرووپی ژەنیاری \"چەنگرام\" بە پێشکەش کردنی چەندین پارچە مۆسیقا و گۆرانی، بەشدارییان لەو ئێوارە شێعرەدا کرد.

سەرجەم شاعیرانی بەشدر لەو ئێوارە شێعرەدا بەرهەم و شێعرەکانی خۆیان پێشکەش بە ئۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کرد.