ئێوارە شێعرێک لە نەمەشیری بانە بەرێوەچوو + وێنە

14:38 - 28 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: ئێوارە شێعرێک لە یەکێک لە گوندەکانی بانە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی دەورەیەکی فێربوونی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی، بەرێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هاوکاریی ئەنجومەنی \"هاژە\"ی بانە لە گوندی \"نەجنەی خواروو\" سەربە شاری بانە دەورەیەکی فێربوونی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی بۆ کچان و کوڕان کرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای راگەیاند: لە کردنەوەی ئەو دەورەیەدا ٤٠ کەس لە کوڕان و کچانی ناوچەی نەمەشیری بانە تێیدا بەشدار بوون.

دوای تەواو بوونی دەورەکە شاعرانێک کەلە شارەکانی سەردەشت، بانە، سەقز، مەریوان بەو بۆنەیە بانگهێشت کرابوون شێعرەکانی خۆیان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئامادەبوانی ئەو کۆڕە کرد.

\"26590.jpg\"

\"26591.jpg\"

\"26592.jpg\"

وێنە: ئاربابا