ئێعدامی دوو زیندانی دیکە لە زیندانی ورمێ

15:45 - 20 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو زیندانی دیکە کە بۆ بەڕێوەچوونی حوکمە لە سێدارەدانەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون، ئێعدام کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، زیندانییەکی دیکە بە ناوی \"خەلیل ساڵحی\" کوڕی حوسێن خەڵکی ناوچەی \"شپیران\"ی شاری سەڵماس و حوسێن ڕەحیمی\" کوڕی حەبیب خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سیدارە دران.

ئەو دوو زیندانییە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوەکانی ناجی عومەرزادە\" لە بەندی زیندانییانی ئاسایی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون.

حوکمی لە سێدارەدانی ئەم سێ زیندانییە کوردە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەشەممە، لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، جێبەجێ کرا.

خەلیل ساڵحی ٨ ساڵ و حوسین ڕەحیمی، ١١ ساڵ، بە تۆمەتی \"کوشتنی بە ئەنقەست\" لە زیندانی ناوەندی ورمێ، دابوون.