ئێعدام‌کردنی زیندانییان بۆ دروستکردنی ترس و خۆف لە نێو چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان دایە

21:30 - 14 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: ناوەندێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی کورد، ئێعدام لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە پرۆسەیەکی شیاو لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو حکوومەتەوە ناوزەد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێعدامی بەربڵاو و بێ وێنەی چالاکانی عەقیدەتی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لەگەڵ دژکردەوەی توندی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بەرەوڕوو بووە.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مڕۆڤی کوردستان سەبارەت بە ئێعدام‌کردنی چالاکانی عەقیدەتی کورد، بەیاننامەیەکی لە ڕۆژی ١٣ گەلاوێژدا بڵاوکردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا، ئێعدام‌کردنی چالاکانی عەقیدەتی بە \"زاڵمانە و نایاسایی\" وەسف کردووە و ئێعدامی لانیکەمی ٢٥ زیندانیی مەزهەبی کورد لەژێر ناوی \"پێکهێنان و ترس و خۆف لە نێو چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان\" ناو دەبات.

ئەو ڕێکخراوە لەو بەیاننامەیەدا ئێعدامەکان بە \"پروسەیەکی جێی شیاو لە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامی\" دەزانێت و بە داخبوونی خۆیان لە هەمبەر ئەو کردەوانە دەربڕی و داوکاری \"ڕاگرتنی پرۆسەی هەمەلایەنە\"ی سزای نامڕۆڤانە بوو.

هاوکات لەگەڵ ئەو بایاننامەیەدا، فێدراسیونی نیونەتەوەیی کۆمەڵگای مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە ئێرانییەکانی ئەندام، کۆمەڵگای داکۆکی لە مافی مرۆڤی لە ئێران، ئێعدامی دەیان زیندانیی سوننه مەزهەب لەو وڵاتەدا بە توندترین شێوە مەحکووم کرد.

عەبدولکەریم لاهیجی، بەرپرسی فێدراسیونی نێونەتەوەیی کۆمەڵگاکانی مافی مڕۆڤ لەو بارەیەوە گوتوویەتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ناتوانێت بە لە بەرچاو نەگرتنی پێشێلکردنی زەق و بەرچاوی مافی مڕۆڤ بە دەست دەسەڵاتدارنی ئێران درێژە بدات.

ئێعدامی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییانی کوردی سوننه مەزهەب بەپێی \"اعترافات\"ـی زۆرەملی و محاکمەی نادادپەروەرانە، بێڕێزی بە سەرەکیترین ڕێساکانی مافی مرۆڤە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ١٢ گەلاوێژ لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لانیکەم ٢٥ چالاکی عەقیدەتی بە ناوەکانی \"کاوە وەیسی، تالب مەلەکی، بێهروز شا نەزەری، کاوە شەریفی، ئارش شەریفی، کەیوان مۆئمێنی فەر، وریا قادری، عالم برماشتی، بەهمەن ڕەحیمی، موختار ڕەحیمی، یاوەر ڕەحیمی، شاهۆ ئیبراهیمی، ئومید پەیوەند، ئادریس نعمەتی، ئەحمەد نەسیری، فەرزاد هەنەرجو، ئەمجەد ساڵحی،محەممەد غەریبی، شارام ئەحمەدی، کەیوان کەریمی، ئومید مەحمودی، پوریا محەممەدی لەگەل حکمەت عێراقی، حەمزە عێراقی و عەلی عیراقی لە سێدارە دران.