ئێعدام کرانی هاووڵاتیەکی دیکە لەشاری سنە
21:16 - 14 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: سەرلە بەیانی رۆژی رابردوو حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئیــران بەڕێوەچوو.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەک بەناوی \"یونس ئەسەدی\" پاش ١٨ مانگ راگیران لە زیندانیناوەندیی شاری سنە، سەرئەنجام رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانان لە نێو زینداندانی ئەو شارەدا ئێعدام کرا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێــران، تاوانی ئەو هاووڵاتییە کوردەی \"دەستدرێژی(تجاوز بە عنف)\" راگەیاندووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ١٤ رۆژی رابردوودا ٢٠ هاووڵاتی لە وڵاتی ئێـران ئێعدام کراون کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٤ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی کوردیش لەو ماوەیەدا حوکمی ئێعدامی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرنجدان بە رەوتی ئێعدام کردنی نهێنیی هاووڵاتییان لە زیندانەکانی ئێــراندا، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.