كێشەی سیمكێشیی بەرق لە بەخشی "سەرفیرووزئاوا"ی كرماشان، گیانی هاووڵاتییەكی ئەستاند
21:03 - 31 بانەمەڕ 2712
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لاوێكی دانیشتووی ئاوایی \"بان ریوند\"ی سەر بە ناوچەی \"سەرفیرووزئاوا\"ی كرماشان بەهۆی رووداوی بەرقەوە گیانی لە دەست دا.
سەلمان بیگلەری لە حاڵێكدا دەیەویست بە مەبەستی دابین كردنی وزەی بەرقی ماڵەكەیان بۆ خۆی سیمكێشی بكات، لە ئەنجامدا بەهۆی ستاندارد نەبوونی كەڵوپەلی سیمكێشی گیانی لەدەست دا.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئاوایی \"بان ریوند\" تەنیا چەند كیلۆمیترێك لە شاری كرماشانەوە دوورە، بەڵام هەتا ئێستا پڕۆژەی سیمكێشیی برق لەو گوندە جێبەجێ نەكراوە.
ئەو ئاواییە پێشتر بەهۆی كێشەی عەشیرەیی و تایفەییەوە چۆڵ كراوە، بەڵام دواتر بە ناوبژیوانیی چەند كەسێك بەشێك لە خەڵكەكەی گەڕاونەتەوە \"بان ریوند\".
سەڕرەای ئەوەی كە ئەو ئاواییە ئێستا دانیشتوویەكی زۆری هەیە بەڵام سیمكێشیی بەرقی بۆ نەكراوە.
بە وتەی یەكێك لە دانیشتوانی ئەو ئاواییە، هەتا ئێستا خەڵكی چەندین جار بە مەبەستی دابین كردنی بەرق سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانیان كردووە، بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەداونەتەوە.