سنووری بانه؛ محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا
09:00 - 21 گەلاوێژ 2726
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دوشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «محەممەد تەوحیدپەنا» خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی حکوومەت لە مەرزی «هەنگەژاڵ»ی بانه گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ کوردپا، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانه تەقەی ڕاستەوخۆیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
محەمەد تەوحیدپەنا تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عوسمان، خێزاندار و خەڵکی گوندی «وزمەڵە»ی سەر بە بەشی سەرشیوی سەقزە.