كێشەی زەوی و زار لە ناوچەی سۆما 8 كەس كووژرا و بریندار لێكەوتەوە

20:20 - 15 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە لە ناوچەی \"سۆما\"ی سەر بە ورمێ‌ 8 كەس لە دوو تایفە كوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی 14‌ی رەزبەر تێكهەڵچوون لە نیوان دوو تایفەی \"سلۆیی\" و \"فەنەكی\" لە ئاوایی هەشتیان لەسەر كێشەی زەوی و زار هاتە ئاراوە.

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا پووران چشم نوور سەر بە بنەماڵەی تاجەدین لە عەشیرەی فەنەكی كوژراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران بە مەبەستی ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە دەچنە ئاوایی هەشتیان.

\"9304.jpg\"
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، هێزە حكوومەتییەكان لەباتی هێور كردنەوەی بارودۆخەكە، گاندی چشم نوور دەكوژن و مەنووچێهر چشم نوور و چەمران چشم نوور سەر بە عەشیرەی فەنەكی بریندار دەكەن.

هەر لەو پێوەندییەدا و درێژەی ئەو تێكهەڵچوونەدا 2 كەسی دیكەش سەر بە عەشیرەی سلۆیی بە ناوەکانی نحۆ و ئەنساری سیلۆیی كوژران و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون کە هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ناوی ئەو دوو بریندارە نەزانراوە.