ئێران/ وتاری دوکتورێکی کورد پلەی دووەمی بەدەست هێنا
14:35 - 20 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: خەڵاتی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران بۆ ساڵی ١٣٩٤ هەتاوی درایە دوکتورێکی خەڵکی بیجاڕ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، توێژینەوەیەکی بواری زانستە بالینییەکان لە نووسینی سەجاد شاهمورادی(شاهۆ) توانی خەڵاتی دووهەمی وڵاتی ئێران بەدەست بێنێت.
جەواد شاهمورادی ڕۆژی شەشی ڕەشەمە لە تاران بە نوێنەرایەتی براکەی(شاهۆ) خەڵاتەکەی وەرگرتووە.
توێژینەوەی ئەو دوکتورە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن باوەڕپێکراوترین \"ژوورناڵ هیپات\"ی ئورووپا لەچاپ دراوە.
شاهۆ شاهمورادی کە بە هۆکاری سیاسی ئێستا لە دەرەوەی وڵات دەژی، باس لەوە دەکات کە ئەو توێژینەوەیەی لە ڕەشترین ڕۆژەکانی ژیانیدا، واتە لە زیندان و لە کاتی بڕینەوەی حوکمەکەیدا نووسیوە و خەڵاتەکەیشی پێشکەشی گیانبەختکردووەکانی ڕێگای \"ئازادی و بەرابەری\" بەتایبەتی فەرزاد کەمانگەر و شیرین عەلەم هوولی کردووە.
براوەی خەڵات و لەوحی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵی زانستیی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران، پەیڕەوی ئاینی یارسانە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، توێژینەوەیەکی بواری زانستە بالینییەکان لە نووسینی سەجاد شاهمورادی(شاهۆ) توانی خەڵاتی دووهەمی وڵاتی ئێران بەدەست بێنێت.
دکتور شاهۆ شاهمورادی
ئەو خەڵاتە لە لایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا درایە ئە دوکتورە کوردە.جەواد شاهمورادی ڕۆژی شەشی ڕەشەمە لە تاران بە نوێنەرایەتی براکەی(شاهۆ) خەڵاتەکەی وەرگرتووە.