ئێران/ ٤ هەزار و ٥٠٠ زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام چارەنووسیان ناڕوونە

22:24 - 31 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: هەتا ئێستا ٤ هەزار و ٥٠٠ کەس لە زیندانەکانی ئێران که مەحکووم بە ئێعدامن و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەندامێکی ماف و قەزایی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاند: لە زیندانەکانی ئێران ٤ هەزار و ٥٠٠ زیندانیی بوونیان هەیە و دەبێ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ڕیگەیەک لەبەرچاو بگرین.

ڕۆحوڵڵا حەزرەت‌پوور، ئاماژەی بە پێدانەچوونەوەی سزاکانی زیندان لە کاتی کەم‌کردنەوەیی ڕووداوەکان کرد و گوتی؛ هەتاکوو ئێستا شایەتی خەوشداربوونی دووبارەبوونەوەی سزاکان لە وڵات داین، بە شێوەیەک تاوانباران دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە زیندان ئازاد دەکرێن.

بە وتەی ئەو ئەندامەی مەجلیس، کەسانی تاوانبار پاش ماوەیەک دووبارە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە هەڵدەگرنەوە، واتە دەستبەسەر و زیندانیکردن ڕیگەچارەی بۆ پێشگرتنی تاوان وڵامدەر نیە.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: مەجلیس بەرپرسیارە پێداچوونەوە بە یاساکانی قەزایی دا بکات و ڕاستییەکەی ئەوە کە دووبارەبوونەوەی ئەو سزایانە بە هۆی بوونی خەسارەکان لە کۆمەڵگا بە تایبەتی بێکاریەوەیە.

پرۆسەی پێداچوونەوە لە هێندێک بە یاساکانی قەزاییە بە تایبەتی سزای پەیوەندیدییدار بە سزای ئێعدام لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە لێدوانەکانی هێندێک لە بەرپرسانی قەزایی باسیان لێوە کراوە.

پێشتریش، جەواد لاریجانی، بەڕێوەبەری ستادی مافی مڕۆڤی قوەی قەزاییە لە مانگی سەرماوەزی ٩٣ی هەتاوی ڕایگەیاندبوو؛ تەنیا بە گۆڕینی یاسایەک دەتوانی پێش لە ٨٠% ئێعدامەکان لە ئێران بگرین.

ئێران پاش وڵاتی چین بە دووهەمین وڵات بە ئاژمار دێت کە ساڵانە دەیان کەس لەو وڵاتە بە تاوانی جۆراجۆر لە سێدارە دەدات.