ئێران/ مێرمنداڵێکی کورد لە مەلە کردندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

14:58 - 1 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی کورد لە کێبڕکێی مەلەکردن له‌ چوارچێوه‌یسێزدەهەمین کۆبوونەوەی وەرزشی ئۆلەمپیک تایبەت بەئێرانتوانی پلەی یەکەم بە دەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی \"شاهۆ محەممەدی\" خەڵکی شاری مەهاباد کە لە سێزدەهەمین کۆبوونەوەی ئۆلەمپیک تایبەت بە ئێران بەشداری کردبوو توانی لە بەشی وەرزشی مەلە کردندوو میداڵی زێڕ و زێو بەدەستبێنێت.

شاهۆ محەممەدی توانی لە بەشی کراڵی سینگ پلە یەکەم و هەروەها لە بەشی بۆقە مەڵە پلەی سێهەمی ئەو کێبڕکێیه‌ بە دەست بێنێ.

\"29215.jpg\"
سێزدەهەمین کۆبوونەوەی وەرزشی ئۆلەمپیک تایبەت بەئێران لە نێو مێرمنداڵانی تەمەن ١٠ هەتا ١٥ ساڵان لە چوار ماددەی کڕاڵی سینگ و پشت، بۆقە مەلە و پەپوولە مەلە لە نێوان ١٢٠ منداڵدا لە ساڵونی کەوسەری تاران بەڕێوەچوو.

شاهومحەممەدی سەرەڕای کەم ئەندامبوونی زەینی، ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە ژێری چاوەدێری سەلاحی مازووچی دەستی کردوە بە ڕاهێنانی مەلە کردن و کەمئەندامیەتییەکی نەبووەتە هۆکاری ئەوەی لە بواری وەرزشیەوە چالاکی نەکات.

شاهۆمحەممەدی تەنیا مەلەوانی کوردە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو کێبڕکێیە بەشداری کردبوو.