ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد
17:13 - 1 خەرمانان 2719
ئاژانسی کوردپا: حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، باسی لە دروستکردن و بە کاردبردنی تۆپێکی نوێ کە لە لەیزەر کەڵکوەردەگرێت، کرد.
هەواڵدەریی \"تەسنیم\"، نزیک لە سپای پاسداران، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە حکوومەتی ئێران دەستی بە تۆپێکی نوێی لەیزەری گەیشتووە و هۆکاری دروستکردنی ئەمە چەکە قورسەی بۆ پارێزگاری لە هەندێک ناوەندی هەستیاری ئێران گەڕاندەوە.
\"شارۆخ شەهرام\"، جێگری وەزیری بەرگریی ئێران، سەبارەت بە دروستکردنی ئەو چەک قورسە ڕایگەیاند: \"کەڵکوەرگرتن لە تۆپخانەکان بە دوو ئامانج بووە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دوورهاوێژی و جموجووڵ\".
بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییە، یەکێک لەو شوێنانەی کە ئێمە لە لەیزر کەڵکوەردەگرین، بۆ ئامادەکردنی تۆپخانە و ڕەوانەکردنی تۆپ و شوێنهەڵگرە کە تاکوو ئەم ئامێرە بتوانێت ئامانجەکەی بەوردی بپێکێت\".
\"شاروخ شەهرام\" هەروەها ڕایگەیاند: \"لەو ئامێرە لەیزرییانە لە شوێنە هەستیارەکاندا کەڵکوەردەگرین و ئەم کەرەستەیە کە لە بواری لەیزریدا بەکار دێت، لەبەردەستی هێزە چەکدارەکانماندایە\".