پاوه؛ سوهەیل فیردەوسی، کۆڵبەری ۱۸ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

09:11 - 2 گەلاوێژ 2726

یەکی گەلاوێژی ۱٤۰۵؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە «سوهەیل فیردەوسی»، کۆڵبەری ۱۸ ساڵان، لە کاتی کۆڵبەریدا لەسەر سنووری «تەتە» کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند؛ «سوهەیل فیردەوسی»، ۱۸ ساڵان و خەڵکی ئاوایی «دەزاوەر» سەر بە شاری پاوه لە پارێزگای کرماشان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی کۆڵبەریدا لەسەر سنووری «تەتە» لە نزیکی پاوه، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سپای پاسداران و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

سنووری «تەتە» کە بە «گەردەنەی تەتە»ش دەناسرێت، لە خای سەفرە سنوورییەکانە لە درێژەی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لەسەر سنووری نێوان شاری سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان و شاری پاوه لە پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە.