یەكەمین گرووپ لە چاوەدێرانی نێودەوڵەتەتی گەیشتنە وڵاتی سووریە
14:54 - 28 خاکەلێوه 2712
كوردپا: گرووپێكی پێنج كەسی لە چاوەدێرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاگر بەس گەیشتنە وڵاتی سووریە .
بڕیارە 25 كەسی دیكەش وەكوو چاوەدێر بە ریزی ئەو پێنج كەسەوە زیاد بكرێن، ئەو چاوەدێرانە پێكهاتوو لە كەسانی نیزامی كارن.
شۆرای ئەمنیەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارنامەییەكی لەمەڕ چوونی چاوەدێر بۆ وڵاتی سووریە بە زۆرینەی دەنگ پەسند كرد.
\"بانكیمون\" لێپرسراوی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی: لانیكەم200 كەس بە مەبەستی چاوەدێریی باردوۆخی سووریە، رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێن.
پێشتریش یەكیەتیی عەرەب بڕیارێكی لەو چەشنەی دا و كۆمەڵێك كەس وەكوو چاوەدێر سەردانی وڵاتی سووریەیان كرد و نەیانتوانی كارێك كەلە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی ناڕازیدا بێت، جێبەجێبكەن.
بەپێی دوایین زانیارییەكان لە رێكەوتی 24ی خاكەلێوەوە ئاگربەس لە نێوان ئەرتشی ئازادی سووریە و حكوومەتی سووریە چۆتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
لەلایەكی دیكەوە چەند كاتژمێر پاش رایگەیاندنی ئاگربەس و كشانەوەی بەشێك لە هێزە نیزامییەكانی سووریە لە شارەكانی ئەو وڵاتە، ئۆپۆزیسیۆن و دژبەرانی حكوومەتی بەشار ئەسەد داوایان لە خەڵك كردووە خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتیی بەرین رێك بخەن.