یەكەم گۆڤاری منداڵان بە زمانی كوردی لە توركیە چاپ و بڵاو كرایەوە
20:02 - 21 رەشەمه 2711
كوردپا: بۆ یەكەم جار گۆڤارێك بە زمانی كوردی بۆ منداڵانی كوردستانی توركیە چاپ كرا.
ئەو گۆڤارە كە لەژێر ناوی \"یاری\" چاپ كراوە و لەلایەن لێپرسراوی شارەوانی \" گەوەر\" لە كوردستانی توركیە، بەسەر منداڵانی كورددا دابەش كراوە.
ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، ئەوە بۆ یەكەم جارە گۆڤارێكی منداڵان بە زمانی كوردی لە توركیە چاپ بڵاو دەكرێتەوە.
ئەو گۆڤارە چەندین چیرۆكی منداڵانی بە زمانی كوردی لەخۆ گرتووە.
ئەرجان بورا روونیشی كردەوە، ئامانجی سەرەكیی لە بڵاو كردنەوەی ئەو گۆڤارە، پاراستنی زمانی كوردییە و لە داهاتووشدا چالاكییەكانی لە بواری زمان و رۆشنبیریی كوردی بەرفراوانتر دەكەین.