یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی "جامعە كردستان" لە مەهاباد بڵاو كرایەوە
20:21 - 17 رەشەمه 2711
كوردپا: یەكەم ژمارەی دوو حەفتەنامەی سیاسی – فەرهەنگیی \"جامعە كردستان\" بە دوو زمانی كوردی – فارسی لە شاری مەهاباد چاپ و بڵاو كرایەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، دوو حەفتەنامەی \"جامعە كردستان\" كە بڵاڤۆكێكی سەربەخۆیە و لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت یەكەم ژمارەی چاپ و بڵاو كرایەوە.
دوو حەفتەنامەی \"جامعە كردستان\" بە سەرپەستیی دوكتور ئەردەشیر سەدرەدینی بەڕێوە دەچێت و ئامانجەكانی بریتیتن لە، گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگ، هونەر و بیاڤەكانی كۆمەڵایەتی – سیاسی بە تێڕوانینی پەرەوەردیی و رەخنەگرانە.
لە یەكەم ژمارەی ئەو دوو حەفتەنامەیە بابەت و نووسراوەی كەسانێكی وەك \"ئەحمەد قازی\"، \"ئەحمەد ئەحمەدیان\"، \"شاباز موحسنی\" و \"عەلی شەمسی بورهان\" چاپ و بڵاو كراونەتەوە.
مۆڵەتی بڵاو كردنەوەی دوو حەفتەنامەی \"جامعە كردستان\" كە بەڕێوەبەرەكەی پێشتر بەرپرسی حەفتەنامەی \"پیام كردستان\" بووە، لە كۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ و لەلایەن لێژنەی چاوەدێری بەسەر چاپەمەنییەكانی وڵاتەوە بڕیاری لەسەر دراوە.