ناوچە سنوورییەکان؛ ڕێباز سلێمان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە دەستڕێژی دۆشکای سپای پاسداران کوژرا

23:12 - 21 پووشپەڕ 2726

٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە ناوچە سنوورییەکانی «سیدەکان» خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بوو، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی دۆشکای هێزەکانی سپای پاسداران لەو ناوچە سنوورییەدا گیانی لەدەست دا. دواتر تەرمەکەی و تەواوی مەڕ و ماڵاتەکەی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا و ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی «کوردپا»، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥، «ڕێباز سلێمان ساڵح»، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٦ ساڵەی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە بەرزاییە سنوورییەکانی «خنێره» لە ناوچەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر، خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە. ئەو لە کاتی پشووداندا خەوی لێدەکەوێت و ئاژەڵەکانی لە سنوورەکانی ئێران نزیک دەبنەوە. دوای بەخەبەرهاتنی، کاتێک هەوڵ دەدات ئاژەڵەکانی بگەڕێنێتەوە، لەلایەن یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەکرێتە ئامانجی گولـلەی دۆشکا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دەدات. لە درێژەدا هێزە سەربازییەکان دەست بەسەر تەرمەکەی و مەڕەکانیدا دەگرن و دەیانگوێزنەوە بۆ ناوخۆی ئێران.

میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە تەرمەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ ڕاگیرابوو و ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق گەڕێندراوەتەوە. هەروەها مەڕە دەسبەسەرکراوەکانی کە لە نێوان ٤٥٠ بۆ ٨٥٠ سەر بوون، لەلایەن هێزەکانی سپاوە بۆ شاری شنۆ گوازراونەتەوە و لە ڕێگەی هاواهەنگی نێوان هەردوولاوە، پرۆسەی گەڕاندنەوەیان خەریکی جێبەجێکردنە.