یەكەم فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆر لە سایینقەڵا بەڕێوە دەچێت
20:40 - 4 بانەمەڕ 2712
كوردپا: یەكەم فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆری لەژێر ناوی (ئاواز و كركەكان) لە ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، كۆتایی مانگی بانەمەڕ لە شاری سایین قەڵا بەڕێوە دەچێت.
هەواڵدەریی كوردپرێس لەزاری بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری \"سایینقەڵا\"وە بڵاوی كردەوە، ئەو ئیدارەیە بە هاوكاریی ئەنجومەنی مۆسیقای سایین قەڵا لە كۆتایی مانگی بانەمەڕدا یەكەم فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆری لەژێر ناوی \"ئاواز و كركەكان\" بەڕێوە دەبات.
سولێمانزادە مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەو فێستیڤاڵەی گەڕاندۆتەوە بۆ زیندوو راگرتن و پاراستنی مۆسیقای رەسەن و ناوچەیی شوێنە جیاجیاكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا.
بەشداران دەتوانن هەتا 15ی بانەمەڕ بەرهەمەكانی بە شێوەی تاكژەنی یان گرووپ خۆیان رەوانەی ئەنجومەنی مۆسیقای رەسەنی شاری سایینقەڵا بكەن.
ساڵانە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت لە شارەكانی سەردەشت، سنە، پیرانشار و كرماشان فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و هاوچەرخی كورد بەڕێوە دەچێت.
لێكۆڵەر و توێژەرانی مۆسیقای كوردی لەو باوەڕە دان كە هۆكاری سەرهەڵدانی مۆسیقای كوردی لەپێناو پاراستن و گەشە كردنی زمان، ئەدەب و فەرهەنگ، رابردوو و بەگشتی شارستانیەت و پێشینەی كورداندا بووە.
هەوێن و كانگا سەرەكییەكانی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی بریتین لە: ئەفسانە، حیكایەت، چیرۆك، راز و سەربوردە، بەیت و حەیران، لاوك، لایەلایە و چەمەری.
مێژوونووس و پسپۆڕانی بەناوبانگی مۆسیقای جیهان لەو باوەڕە دان كوردستان كانگا و هەوێنی مۆسیقای جیهانە.