یەكەم كاروانی یارمەتیی خەڵكی ورمێ گەیشتە وان
15:57 - 30 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا یەكەم كاروانی یارمەتیی خەڵكی ورمێ بە لێقەوماوانی بۆمەلەرزەكەی وان گەیشتە ئەو شارە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، ئەو یارمەتییانە كە لەلایەن خەڵكەوە بووە، بریتی بوون لە پەتوو، مۆكێت، سۆبە و خواردەمەنی كە بە دەسپێشخەریی ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی لە شاری ورمێ كۆ كراونەتەوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاندووە ئەو یارمەتیانە لەژێر ناوی \"ورمێ وان لەبیر ناكات\" كۆ كراونەتەوە و لە شاری وان تەسلیمی بەرپرسانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP) كراون.
لە هەواڵێكدا كە حەفتەی پێشوو بڵاو كرایەوە هاتبوو ئیدارەی گومرك و بازرگانیی ورمێ و بەرپرسانی حكوومەتی لەو شارە رایانگەیاندبوو بەهۆی باجی كاڵای هەناردەی نایاسایەوە ئیمكانی نیە ئەو یارمەتیانە بە لێقەوماوانی شاری وان بگات.