مەهاباد؛ ئازادکردنی کاتیی سەفا ڕەحمانی دوای ١١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتە

09:54 - 1 گەلاوێژ 2726

٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ هاووڵاتییەک بە ناوەی سەفا ڕەحمانی خەڵکی شاری «گوێکتەپە»ی مەهاباد، دوای ١١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و لێکوڵینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاوڵاتییە دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازراوەتەوە و لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

سەفا ڕەحمانی لە ڕێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٥دا بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەفا ڕەحمانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.