یەكیەتیی عەرەب: پێویستە بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بکشێتەوە
14:13 - 2 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: نوێنەرانی یەكیەتی عەرەب جارێكی تر داوایان لە بەشار ئەسەد سەركۆماری حكوومەتی سووریە كرد لە دەسەڵات بكشێتەوە.
سەرۆك وەزیری قەتەر پاش كۆبوونەوەی نوێنەرانی یەكیەتیی عەرەب لە \"دوحە\" رایگەیاند، ئەگەر ئێستا بەشار ئەسەد دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێ، زۆر وڵات هەن كە وەكوو پەنابەری سیاسیی وەری دەگرن.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: بۆ ئەوەی پێش بە كوشت و كوشتاری زیاتر بگیرێ، پێویستە سەركۆماری حكوومەتی سووریە دەست لە كار بكێشێتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، نوێنەری رووسیە لە پاریس بە پێچەوانەی پێشوو رایگەیاندووە، بە شار ئەسەد دەتوانێ لە رێگای شێاو و گونجاوەوە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێ.
ئەو لێدوانانە لە حاڵێك دایە كە دوو وڵاتی چین و رووسیە هەتا ئێستا چەندین بڕیارنامەی نێودەوڵەتیان بە دژی سووریە ڤێتۆ كردووە.