یەڵدا عەباسی سەردانی منداڵانی قوربانیی مینی لە پارێزگای سنە کرد

16:02 - 16 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: باڵوێزی دامەزراوی ماف، لە سەردانێکدا بۆ شاری سنە، پێداگریی لەسەر پشتیوانیی دەسبەجێی منداڵانی بەرکەوتووی مینی کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، \"١٣ و ١٤\"ی گەلاوێژ، یەڵدا عەباسی، هونەرمەندی ناسراوی کوردی خەڵکی خۆراسان و باڵوێزی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین، سەردانی شاری سنەی کرد و چاوی بە منداڵانی قوربانیی مین کەوت.

ئەو هونەرمەندە کوردە، لەو سەردانەی بۆ شاری سنە ڕایگەیاندووە: \"لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێوەبەریی دامەزراوەی ماف، باس لە کۆنسێرتێک کرا، کە بۆ منداڵانی قوربانیی مین بەرێوە دەچێت و تەواوی داهاتی ئەو کۆنسێرتە بۆ پشتیوانیی پزیشکی و ڕاوێژکاری و دەروونناسیی منداڵانی بەرکەوتووی ٥ پارێزگای ئالوودە بە مین لە ڕۆژئاوای وڵات تەرخان دەکرێت و بڕیارە بەم زووانە موڵەتی بەڕێوبردنی ئەو کۆنسێرتە وەربگرین\".

ناوبراو هەروەها دەڵێت: لەو دیدارەدا لەگەڵ دوکتور قودسی بەڕێوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی پارێزگای سنە لە کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ فەرمانداران و بەرێوەبەرانی پەیوەندیدار لەو پارێزگایە و خەسارە گشتگیرەکانی پێداگریمان لەسەر پێویستیی ئەو هەوڵانە کردووە.

یەڵدا عەباسی هەروەها لەو سەردانەدا چاوی بە منداڵانی بەرکەوتووی مین لە گوندی \"نشکاش\" سەر بە شاری مەریوان کەوت و باسی لەوە کردووە، کە \"سەردانی گوڵشین کەریمی لە گوندی نشکاش لە ٢٥ کیلۆمێتری شاری مەریوانی کردووە.