یەکەمین کتیىی فێرکاری زمانی کوردی لە شاری سنە چاپ و بڵاوکرایەوە

21:43 - 23 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین پەرتووکی فێرکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگای کوردستان بۆ وانەی ‌\"وشەناسی\" لە ئاستی کارناسیدا لە شاری سنە کەوتە بەردیدی ئۆگرانی زمان و وێژەی کوردی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکەمین پەرتووکی فێرکاری زمان و وێژەی کوردیی لە زانکۆی کوردستان بۆ وانەی \"وشە ناسی\" لەلایەن نووسەرێکی کوردە بە ناوی\"سەعید کەرەمی\" لە شاری سنە چاپ و بڵاوکرایەوە.

ئەو پەرتووکە لە ژێرچاوەدێری توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان چاپ کراوە.

بڕیار ئەو کتێبە ساڵی داهاتوو وەک سەرچاوەی سەرەکیی وانەی \"وشەناسی\"، یان مۆرفۆلۆژیی قۆناغی یەکەم بۆ ئاستی کارناسیی باڵا لەلایەن بەشی کوردیی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە کەڵکی لێ وەربگیرێت.