یەکەمین فەرهەنگی کوردیی فەیلی- فارسی لە ئیلام چاپ کرا

12:15 - 23 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: یەکەمین فەرهەنگی کوردیی فەیلی- فارسی، لەلایەن کچە نووسەرێکی ئیلامییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم فەرهەنگنامەیە لە کۆکردنەوە و نووسینی "ڕۆقیە درەخشەندە"، کچە نووسەرێکی ئیلامییە.

کتێبی فەرهەنگی کوردی- فارسی لەلایەن چاپەمەنیی "زانا" لە ئیلام چاپ کراوە و یەکەمین فەرهەنگی کوردیی فەیلی- فارسییە کە چاپ دەکرێت.

ئەو کتێبە لە دووتوێی ٤٠٨ لاپەڕدا چاپ کراوە.