یەکەمین فستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هەورامی لە نۆدشە بەڕێوەدەچێت

16:42 - 15 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین فستیڤاڵی كورته‌چیرۆكی هه‌ورامی ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌شاری نۆدشه‌به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەو فستیڤاڵە لە بانگەوازێکدا بڵاوی کردۆتەوە، ئۆگرانی بەشداری کردن لەو فستیڤاڵە دەتوانن بەرهەمەکانیان بە نێوەرۆکی \"ئازاد و منداڵان\"ەوە هەتا رۆژی ‌شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ رەوانەی دەبیرخانەی فستیڤاڵ لە نۆدشە بکەن.

لە درێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەر بەشداربوویەک دەتوانی ٣ بەرهەم بە زاراوەی هەورامی و بە مەرجێک لە هیچ فستیڤاڵێکدا بەشدارییان نەکردبێت، روانەی دەبیرخانەی فستیڤاڵ بکەن.

هەموو بەشداربووان دەتوانن چیرۆکەکانیان بەشێوەی نووسراوە بە ئیمەیلی [email protected] بۆ دەبیرخانەی فستیڤاڵ بنێرن.

ئەو فستیڤاڵە رۆژی ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی کتێبخانەی گشتیی شاری نۆدشەوە بەڕێوە دەچێت.