یەکەمین فستیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لە ئەیوانی غەرب بەڕیوە دەچێت
16:37 - 12 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین فستیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لە ژێر ناوی \"مناڵ و مەلۆچک\" و بە بەشداریی شاعیرانی ٦ ئوستانی رۆژئاوای ئێــران (ئیلام، کرماشان، کوردستان، هەمەدان، لوڕستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا) لە شاری \"ئەیوانغەرب\"ی سەربە ئوستانی ئیلام بەڕێوە دەچێت.
\"محەممەد مورادی نساری\" یەکێک لە شاعیرانی کوردی خەڵکی ئەیوانغەرب رایگەیاندووە کە بە مەبەستی \" پەرە پێدان و پاراستنی زمان و ئەدەبیاتی کوردی و هەروەها نەبوونی چالاکییەکی تۆکمە و بەرین لە بواری شێعری منداڵاندا\" ئەو فستیڤالە بەرێوە دەبەن.
ئەو شاعیرە کوردە بە ماڵپەڕی \"ژیار کورد\"ی راگەیاندووە، \" ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بە یەکێک لە چالاکترین ئەنجومەنە ئەدەبییەکانی ئوستانی ئیلام ئەژمار دەکرێت و بەهۆی پەرە گرتنی ئەدەبیاتی کوردییەوە فستیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لەم شارە بەرێوە دەچێت\".
شاعیران خوازیاری بەشداری کردن لەو فستیڤاڵەدا دەتوانن هەتا رێکەوتی ١٥ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەرهەمەکانیان بە نێوەرۆکی منداڵانەوە بە هەر کام لە زاراوەکانی زمانی کوردی و بە ناونیشانی ئەلکترۆنیی \" [email protected]\" رەوانەی بەڕیوەبەرایەتیی فستیڤاڵ بکەن.
ئەو فستیڤاڵە نیوەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری ئەیوانغەربی سەربە ئوستانی ئیلام و لەلایەن \"ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی ئەیوان\"ـەوە بەڕێوە دەچێت.
هەروەها لە کۆتایی فستیڤالەکەشدا ١٠ کەسی هەڵبژێردراو و سەرکەوتوو بە دانی لەوحی رێزلێنان و خەڵات رێزیان لێ دەگیرێ.