یەکەمین زانینگەی پزیشکیی ئێران لە ورمێ بەرەو لە ناوچوون دەچێت + وێنــە

15:53 - 25 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین زانینگەی پزیشکیی ئێران بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی میرات فەرهەنگیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە، لەبەرەبەری رووخان دایە.

ماڵپەڕی \"ئورۆم نیوز\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، یەکەمین زانینگەی پزیشکی ئێران کە لەلایەن کۆمەڵیک پزیشکی بیانی و بە سەرپەرستیی دوکتور \"ژۆزێف کاکران\" لە شاری ورمێ دروست کرا، مەترسیی لەناوچوونی لێ دەکرێت.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەی میچی ژوورەکانی ئەو بینایە بەهۆی دڵۆپەوە تووشی داڕمان هاتوون و ئەگەری ئەوە دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو بینایە بە تەواوەتی لە ناو بچێت.

زانینگەی پزیشکیی شاری ورمێ لە ساڵی ١٢٦٧ی هەتاویدا دروست کرا و لە ماوەی ٢٧ ساڵ کار کردنی دوکتور ژۆزێڤ کاکران لەو زانینگەیەدا، سەرجەم ٢٦ پزیشکی پسپۆڕی پەروەردە کردووە و هەروەها لەو ماوەیەدا سەرجەم نەخۆشەکان بە خۆرایی چارەسەرییان بۆ کراوە.

دوکتور کاکران ساڵی ١٢٣٤ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی ئامریکایی لە شاری ورمێ لە دایک بووە هەر لەو شارە فێری زمانی کوردی و ئازەری بووە، ناوبراو بۆ خوێندنی پزیشکی چۆتەوە بۆ وڵاتی ئامریکا و خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی نیۆیۆرک تەواو کردووە .

ناوبراو کە بە دامەزرێنەریی زانستی نوێی پزیشکی لە وڵاتی ئێران دادەنرێت، پاش تەواو کردنی خوێندن و گەڕانەوە بۆ شاری ورمێ، ئەو زانینگەیەی بە هاوکاری چەند پزیشک و کەسی ئاسوری مەزهەب، دروست کرد و هەتا کۆتایی ژیانی لەو شارە مایەوە و هەر لەوێش خاک سپێردرا.

دەگوترێ دوکتور ژوزێف کاکرا نەخۆشیی شێرپەنجەی \"سەعد سەڵتەنەی قاجار\"ی لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەر کردووە.

\"12704.jpg\"

\"12702.jpg\"

\"12714.jpg\"

\"12707.jpg\"

\"12705.jpg\"

\"12711.jpg\"

\"12712.jpg\"

\"12709.jpg\"

\"12708.jpg\"

\"12710.jpg\"

\"12713.jpg\"

\"12703.jpg\"

\"12706.jpg\"