یەکەمین ئاڵبۆمی مۆسیقا لە "پاشکۆی مۆسیقای هەورامی"دا بڵاو دەکرێتەوە
16:35 - 10 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: نوێترین ئاڵبۆمی مۆسیقای هونەرمەندی کورد \"زەکەریا یوسفی\" لەلایەن وەشانگەی \"ئاوای باربد\"ـەوە بەشێوەی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.
زەکەریا یوسفی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ئەو ئاڵبۆمە لەسەر بنچینەی بەستەو گۆرانییەکانی ناوچەی هەورامان کە بە \"تەپڵ و زەرب\" تۆمار کراون، بەرهەم هاتووە.
ئەو هەنەرمەندە کوردە راشیگەیاند کە گۆرانییەکانی ئەو ئاڵبۆمە لەماوەی ٣٠ هەتا ٤٠ سالی رابردوودا لەلایەن مامۆستا عوسمان هەورامییەوە وتراون و ئەمەش بۆ یەکەمجارە کە ئاڵبۆمێک لە پاشکۆی مۆسیقای هەورامیداو بەشێوەی \"ئۆرجیناڵ\" بڵاو دەبێتەوە.
ناوبراو گوتیشی لەم بەرهەمەدا هەوڵ دراوە بە سەرنجدان دەوڵەمەندی و ریتمیک بوونی مێلۆدییەکان، لە هەموو ئامێرەکانی وەک دەف، زەرب، دەهۆڵ بۆ باشتر بوونی ئەو بەرهەمە، کەڵک وەر بگرین.
زەکەریا یوسفی ساڵی ١٣٦٢ لە شاری پاوە لە دایکبووە و خوێندنی لە رشتەی مۆسیقادا لە زانکۆی \"هونەری سوورە\"دا تەواو کردووەو وەک ژەنیاری ئامێری \"دەف و زەرب\" کۆمەڵێک چالاکیی وەک بەڕێوەبردنی کۆنسێرت و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی لە بواری مۆسیقای کوردیدا لە نێوخۆی وڵات ئەنجام داوە.
بەشداری کردن لە یاد و بیرئانینی \"مەولانا\" لە وڵاتی تورکیە، بەڕێوەبردنی کۆنسێرت و فستیڤاڵی نێونەتەوەیی لە وڵاتی پورتغاڵ و بەشداری کردن لە بیرئانینی هونەرمەندی عەرەب \"محەمەد قەبانجی\" لە ئێراق، بەشێک لە چالاکییەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە لە دەرەوەی وڵات بوون.
زەکەریا یوسفی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ئەو ئاڵبۆمە لەسەر بنچینەی بەستەو گۆرانییەکانی ناوچەی هەورامان کە بە \"تەپڵ و زەرب\" تۆمار کراون، بەرهەم هاتووە.
ئەو هەنەرمەندە کوردە راشیگەیاند کە گۆرانییەکانی ئەو ئاڵبۆمە لەماوەی ٣٠ هەتا ٤٠ سالی رابردوودا لەلایەن مامۆستا عوسمان هەورامییەوە وتراون و ئەمەش بۆ یەکەمجارە کە ئاڵبۆمێک لە پاشکۆی مۆسیقای هەورامیداو بەشێوەی \"ئۆرجیناڵ\" بڵاو دەبێتەوە.
ناوبراو گوتیشی لەم بەرهەمەدا هەوڵ دراوە بە سەرنجدان دەوڵەمەندی و ریتمیک بوونی مێلۆدییەکان، لە هەموو ئامێرەکانی وەک دەف، زەرب، دەهۆڵ بۆ باشتر بوونی ئەو بەرهەمە، کەڵک وەر بگرین.
عوسمان هه ورامی،زەکەریا یوسفی
زەکەریا یوسفی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی شاخاوی بوونی ناوچەی هەورامان و هەروەها ئۆگریی خەڵکی ناوچەی هەورامان بە مۆسیقای ناوچەکەی خۆیان، دەتوانم بڵێم کە مۆسیقای هەورامی بەشێوەیەکی رەسەن و دەست لێ نەدراو ماوەتەوە.زەکەریا یوسفی ساڵی ١٣٦٢ لە شاری پاوە لە دایکبووە و خوێندنی لە رشتەی مۆسیقادا لە زانکۆی \"هونەری سوورە\"دا تەواو کردووەو وەک ژەنیاری ئامێری \"دەف و زەرب\" کۆمەڵێک چالاکیی وەک بەڕێوەبردنی کۆنسێرت و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی لە بواری مۆسیقای کوردیدا لە نێوخۆی وڵات ئەنجام داوە.