یەکەم فێرکاری زمانی کوردی لە شاری پاوە بەرێوەچوو

14:39 - 28 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکەم دەورەی فێرکردنی زمانی کوردی لە لایەن دامەزراوەی \"پێنووسی هاوچەرخی کورد\" لە شاری پاوە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، یەکەمین خولی فێرکاری زمانی کوردی لەلایەن دامەزراوەی \"پێنووسی هاوچەرخی کورد\" لە نووسینگەی ئەو دامەزراوەیە دەستی بەکارکرد.

ئەو خولە فێرکارییەی زمانی کوردی لە تەمەنە جیاوزەکانی \"منداڵان و لاوان و گەوەرەساڵان\" بەڕێوەچووە.

ئەرکی فێرکردنی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی لە ئەستۆی کەیهان عەزیزی مامۆستای زمانی کوردی دایە.

لەم خولە فێرکارییەدا، گرینگی بە مێژووی زمان و وێژە و دیالێکتیکی هەورامی و سۆرانی دەدرێت و بەرێوەبەرانی ئەو دامەزراوەیە پێداگریان لە سەر بەردەوامی ئەو خولە فێرکارییە کردووە.

دامەزراوی فەرهەنگی_هونەری پێنووسی هاوچەخی کورد، یەکێکە لە دامەزراوە فەرهەنگی_ هونەرییەکانی پارێزگای کرماشان و ناوچەی هەورامان.