یەکێکی دیکە لە قوتابخانەکانی ناوچەی هەورامان داخرا

21:01 - 2 رێبەندان 2712
کوردپا: قوتابخانەی دوو شیفتەی سەرەتایی و ناوەندیی گوندی دەرەکێ لە ناوچەی هەورامان داخرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش قوتابخانەی دوو شیفتەی ناسراو بە \"برکت\" لە گوندی \"دەرەکێ\"ی ناوچەی هەورامانی تەخت بەرەوڕووی داخران بوویەوە.

چەند کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە لە لێدوانیکدا بۆ ئاژانسی کوردپا، داخرانی ئەو قوتابخانەیان پژڕاست کردەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا قوتابخانەی سەرەتایی \"سەیدی هەورامی\" و قوتابخانەی کچانەی \"ئەسرا\" لە ناوچەی هەورامانی تەخت سەربە شاری \"سەوڵاوا\"ش، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی بۆ گەرم کردنەوەی پۆلەکانیان، لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی بەفرانبارەوە داخرابوون.

داخرانی ئەو قوتابخانانە لە کاتێک دایە کە پێشتر هەر قوتابییەک بڕی ١٠٠ هەزار تمەنیان بابەتی دابین کردنی سووتەمەنی بۆ وەرزی زستان بە قوتابخانەکان دابوو.