یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر كراوانی ئاوایی "نێ" بۆ زیندانی گشتیی مەریوان راگوێزرا
14:27 - 8 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: یەکێکی دیکە لەو 6 كەسەی كە ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئاوایی \"نێ\" دەستبەسەر كران، رەوانەی زیندانی گشتیی مەریوان كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: حەمید پەرهیزكار تەمەن 18 ساڵ و كوڕی ئەحمەد لاوی خەڵكی ئاوایی \"نێ\"دوای نزیك بە 1 مانگ گیران لە گرتنگەی ئیتلاعات رەوانەی زیندانی گشیی شاری مەریوان كراوە.
پێشتریش ئیدریس كاوە کوڕی کەریم یەكێكی دیكە لە دەستبەسەر كراوەكان دوای لێدان و كوتانێكی زۆر رەوانەی زیندانی گشتیی شاری مەریوان كرابوو.
لەلایەكی دیكەوە چەند لاوی دیكەی خەڵكی \"نێ\" بەناوەكانی: وەریا فەرەجی، پشتیوان ئەفسەری، بورهان كیانپوور تەمەن 17 ساڵ و كوڕی عوسمان، عادڵ پەروازە تەمەن 19 ساڵ و كوڕی رەحمان، ژمارەیەكی دیكە لەو دەستبەسەر كراوانەن كە هەتا ئێستا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.