یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە مەریوان ئازاد کرا

10:57 - 8 رێبەندان 2719

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام شاکری"، خەڵکی مەریوان کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەردا دەسبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە بوونی "پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری بووە.

"شارام شاکری" لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی گرانبوونی بێنزین لە مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.

پێشتر هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بەو هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی، خۆیان بواردبوو.