یەکێک لە ناڕازییانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیزیی بەسەردا سەپا

11:07 - 12 جۆزەردان 2720

لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری  بۆ "ڕەسووڵ کەریمی"، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بڕییەوە.

لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" تۆمەتبار کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خەڵکی کرماشانە و لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨، لەو شارە دەسبەسەر کرا و پاش چوار مانگ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.