یەکێک لە برینداربووانی ڕووداوی تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان گیانی لەدەست دا

13:34 - 24 گەلاوێژ 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، "مەهدی جەوادی"، یەکێک لە برینداربووانی ڕووداوی تەقینەوەی مین لە شاری دێهلۆڕان، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە هەر دوو لاقی لەدەست دابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، "عەلی ئەکبەری"، خەڵکی دێهلۆڕان لە فەرمانبەرانی ناوەندی پووچەڵکردنەوەی مین بەهۆی تەقینەوەی مین دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و "ناسر خودایی و مەهدی جەوادی" لەو ڕووداوەدا بریندار ببوون.

ئەو سێ کەسە بەهۆی تەقینەوەی یەک تیر مینی دژە نەفەری "والمێر"، تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.