یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان گیانی لەدەست دا

16:49 - 30 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان بە ناوی "سلێمان شوکری"، کوڕی عوسمان بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ۲۲ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ۲٦ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان سەر و ڕووخساری بە توندی بریندار ببوو و بۆ چارسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کرابوو.

جەنازەی سلێمان شوکری ڕادەستی بنەماڵەکەی و ڕەوانەی بۆکان کراوە.