یەک هۆڵی سینەما بۆ پانسەد هەزار کەس
16:04 - 22 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە دە شارستانی پارێزگای کوردستان، هەشت شاریان لە بوونی هۆڵی سینەما بێبەش کراون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە پارێزگای کوردستان بە حەشیمەتی سەرووی یەک ونیو میلیۆن نەفەر، تەنیا ٣ سینەما چالاکییان هەیە.
نێوەنجی وڵات بۆ دروستکردنی یەک هۆڵی تایبەت بە هونەری حەوتەم، بە کەمتر لە ٢٠٠ هەزار کەس دەخمڵێندرێت. ئەو ڕێژەیە لە ئاستی جیهانیدا کەمێک زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسە.
بەرپرسی بیاڤی هونەری لە سازمانی تەبلیغاتی ئیسلامی کوردستان گوتویەتی: بە گشتی دە هەزار و ٦٧٠ کورسی سینەما لەو پارێزگایە هەیە کە نزیکە لە هەر هەزار نەفەر، یەک کورسی.
هەواڵدەریی ئیسنا لەزاری ئەمین مورادی باسی لە چالاک بوونی تەنیا سێ سینەمای \"بهمن\" و شیدا\" لە شاری سنە و \"کردستان\" لە شاری مەریوانی کردووە.
ئیسلام ئاباد، کامیاران، هەرسین، تیکاب، گیلانە غەرب، سایین قەڵا، بانە، دێولان، پیرانشار، ئیلام، پاوە، ئابدانان، سەڵماس، سەرپێڵ زەهاو، نەغەدە، دێهلۆران، بۆکان و سەردەشت بەشێک لەو شارانەی کوردستانی ئێرانن کە هێشتا سینەمای تێدا نییە.
بوونی ئەو ڕێژە کەمەی هۆڵی سینەما لەکاتێکدایە کە کوردستان بە جەمسەری بەرهەمهێنانی فیلمی کورت لە ئاستی ئێراندا دەژمێردرێت.
پێشتریش یەکێک لە فیلمسازانی کوردستان بە \"نالەبار\" لەقەلەمدانی دۆخی فیلم و سینەما بە \"ئیرنا\"ی گوتبوو کە سینەمای کوردستان بەهۆی بوونی کەسانێک هێشتا زیندوویە بەڵام پیشەی سینەما هیچ یارمەتییەک بە هونەری ئەوان ناکات.
حەڤدە ساڵ بەرلەئێستا پارێزگای کوردستان ٧ هۆڵی سینەما چالاکی هونەرییەیان تێدا بووە.
هەشتاد و سێ ساڵ لەمەوبەر یەکەم فیلم لە سنە لە شوێنێک بەناوی \"باغ ملی\" چووەتە سەر پەردەی سینەما بەڵام لە ساڵی ١٣٣٥ یەکەم سینەما لە \"باشگاه افسران\" کراوەتەوە.