یەك لەسەر سێی گوندەكانی بەخشی "سەر فیرووزئاباد"ی كرماشان قوتابخانەیان نیە
13:18 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: بێبەش بوون و هەژاری لە بەخشی سەر فیرووزئابادی كرماشان كە وەك ناوچەیەكی بێبەش لە پێداویستی ناسراوە، بەپێی ئامارێك دەركەوتووە یەك لەسەر سێی گوندەكانی ئەو ناوچەیە لە قوتابخانە بێبەرین.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا لەبارەی رەوشی بەخشی سەرفیرووزئابادی كرماشانەوە بڵاوی كردۆتەوە، ئەم بەخشە سەرەڕای ئەوەی كە خاوەنی گەلێك تایبەتمەندی و سەرچاوەی سروشتییە، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسانی حكوومەتی هێندە گەشەی نەكردووە و هیچ پڕۆژەیەكی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری تێدا بە ئەنجام نەگەیشتووە و هەر بەم بۆنەوە ساڵانە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی گوندەكانی ئەو بەخشە روو لە شارەكان دەكەن.
زیاتر لە 70%ی خەڵكی گوندەكانی ئەو ناوچە نەخوێندەوارن:
لە درێژەی راپۆرتەكەی هەواڵدەریی میهردا هاتووە،\"نیهزەتی سوادئامووزی\" كەلە پارێزگای كرماشان هەڵپێَچراوەتەوە، لە ناوچە گوندنشینەكان و بەتایبەت لە گوندەكانی سەر فیرووزئاباد زۆر لاواز بووە و بە بەڵگەوە 70%ی دانیشتوانی ئەو گوندانە نەخوێندەوارن.
گوندەكانی چەم نووزەی سەروو و خواروو نە قەتابخانەیان هەیە و نە مامۆستا، چەندین گوندی دیكەی سەر بەو بەخشە هەن كەلە قوتابخانە بێبەرین و ئەو گوندانەش كە قوتابخانەیان هەیە مامۆستاكان لە حەفتەدا یەك دوو رۆژ لەسەر وانەكان ئامادە نابن و هیچ چاوەدێرییەك بەسەر كاروباریاندا ناكرێ.
عەلی ئەكبەر سەیدی یەكێك لە دانیشتزانی گوندی \"بزەریشان\" بە هەواڵدەریی میهری گوتووە: مەسەلەی قوتابخانەی سەرەتایی لە بەخشی سەرفیرووزئاباد بۆتە كێشەیەكی چارەسەر نەكراو و هەرچی هاواردەكەین كەس بە هانامانەوە نایەت.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەش داوە كە نوێنەران تەنیا لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا سەردانی گوندە هەژار و بێبەرییەكان دەكەن، باڵام دوای ئەوەی كە دەنگیان هێنایەوە ئیدی قەت سەردانیان ناكەنەوە.
پێشتریش چەندین هەواڵ و راپۆرت لەمەڕ هەژاری و بێدەرەتانیی گوندەكانی دیكەی بەخشی سەرفیرووزئاباد بڵاو كرایەوە كە هیچ چەشنە ئیمكاناتێكی حكوومەتییان نیە و تەنانەت دانیشتوانی گوندی \"كانیمار\" خاوەنی ناسنامەش نین.