یووسف ڕەحمانی پاش دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە

13:29 - 2 گەلاوێژ 2722

یووسف ڕەحمانی، خەڵکی شنۆ که لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگیراوە لە چارەنووسی زانیارییەک ورد لەبەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ یووسف ڕەحمانی باری تەندروستیی جێگیر نییە و ناڕوونیی چارەنووسی نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، "یووسف ڕەحمانی" خەڵکی گوندی "خۆرشتـ"ـی شاری شنۆ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێ کرابوو.