یه‌كه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له سه‌ڵماسدا تووشی خه‌ساری میلیاردی بوو
15:25 - 1 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی درگا له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی شاری سه‌ڵماس، ٢ میلیارد و نیو خه‌ساری پێگه‌یاندووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو یه‌كێك له یه‌كه پیشه‌ییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رگا له سه‌ڵماس ئاگری تێبه‌ر بوو كه له ئاكامیدا خه‌سارێكی قورس و جیددی به به‌شه‌كانی كۆگا، ئیداری، به‌شی نه‌ققاشی، نه‌ججاڕی و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌م به‌شانه گه‌یشتووه.
ڕووداوه‌كه به‌و شێوه‌ی كه فه‌رمانداری سه‌ڵماس ڕایگه‌یاندووه، خه‌ساری گیانیی نه‌بووه به‌ڵام ڕاده‌ی خه‌ساره‌كه زیاتر له ٢ میلیارد و نیو خه‌مڵێندراوه.
ئاگركه‌وتنه‌وه له‌م یه‌كه به‌رهه‌مهێنانه‌دا له كاتێكدایه كه ئاگره‌كه له لایه‌ن وێستگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه له ماوه‌ی ٦ كاتژمێردا كوژاوه‌ته‌وه و زیاتر له ١٤١ هه‌زار لیتر ئاو به‌كارهێندراوه.
تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نادیاره به‌ڵام ئیسنا له زاری كارناسانه‌وه، كه‌موكووڕی له سیستمی كاره‌با، گه‌رماده‌ر و وایره‌كانی به هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زانیوه.
شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی سه‌ڵماس به ڕووبه‌ڕی ٨١ دۆنم له ٢٣٣ له‌تكه یه‌كێك له یه‌كه به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی درگایه و نزیك به ٥٠٠ كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا جێگری پلاندانانی پارێزگاری ورمێ وتبووی كه زیاتر له ١٠٠٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م پارێزگایه به هۆی نه‌بوونی سه‌رمایه، نه‌بوونی نه‌ختینه و... ڕاوه‌ستاو و داخراون.