ئینفۆگرافیکی هەڵبژاردنەکان لە کوردستاندا

20:27 - 7 رەشەمه 2715
لە دەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیس شووڕای ئیسلامی و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگان، نزیکەی ٥٠٥ میلیۆن کەس لە هاووڵاتییانی کورد تەمەنی یاسای دەنگدانیان هەیە.

حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ بەڕێوەبردن، چاودێری و ئەمنییەتی هەڵبژاردنەکان، ١٠١ هەزار کەسی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە کار هێناوە، کە نیوەی ئەو کەسانە لە هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئەژمار دەکرێن.

بەربژێرە دەستنیشان کراوەکان لە کوردستان کە لە کۆتاییەکانی چوارشەممە و پێنجشەممە، موڵەتی پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردنیان تەواو دەبوو، ٢٥٩ کەس بوون کە بۆ ٢٩ کورسی کێبرکێیان دەکرد.

لە کوردستان ٥٢٣٢ لقی دەنگدان لە بەرچاو گیرابوو، کە ٢١٩٤ لقیان سەیار بوون.

ئەو کەسانە کە بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگ بدەن، ٣١٥ هەزار کەس بەراورد کرابوون.

لەو ماوەیەدا کە شووڕای نیگابان تەئیدی شیاوبوونی بەربژێرەکانی دەکرد، نزیکەی ٧٥ بەربژێر، لە گوند و شارەکانی کوردستان دەستیان لە هەڵبژاردنی خۆیان بۆ مجلیس کێشاوە.

ئەو ڕاپۆڕت و وێنانەی کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراون باس لە لانیکەمی بەشداری ئەو کەسانە دەکات کە بۆ یەکەم جار چوونەتە سەر سەندووقی دەنگدان.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مەریوان، هەتا نیوەڕۆ، زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە ئیدارە و قوتابخانەکانی دەوڵەتی \"بی دەنگ و هاتوچۆ\"ی خەڵک کەم بووە، بەڵام بەشداری هەندێک کەس لە دوانێوەڕۆ بۆ چوونە سەر سەندووقی دەنگدان بەرچاو دەکەوێت.

هەروەها لە شاری سنە، فەرمانداری ئەو شارە داوای لە گرووپی هەڵپەڕکێی شاری سنە کردووە لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە بن تا لەو ڕێگەیەوە بەشداری خەڵک لە چوونە سەر سەندووقی دەنگدان زۆر بێت.

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: ڕێژەی بەشداری خەڵکی شاری سنەی نزیکە ٥٠% خەمڵاند.

\"29647.jpg\"
بەپێی ڕاپۆڕتێک کە لە شاری ڕوانسەر بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، هەندێک لە لاوانی ئەو شارە کە \" رای اول\"یان هەیە لە ترس و گوشاری لیباس شەخسییەلان، دەستیان داوە بە کۆکردنەوە و خاوێنکردنەوەی زبڵ و خاشاکی دەورووبەی ئەو شارە.

ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، بەڕێوەبەرانی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی ڕایانگەیاندووە کە ناسنامە دەدەن بە خەڵک.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی ستادی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای ئیلام، دژکردەوەی بە هەواڵەکانی پێوەندیدار کە لە لایەن میدیا کوردییەکانەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس ڕووماڵ دەکرا، نیشان دا و تەنیا هەواڵدەرییە حکوومەتییەکانی بە سەرچاوەی هەواڵ و ڕاپۆرتە فەرمییەکان ناساند.

ورمێ
\"29639.jpg\"


مەهاباد
\"29638.jpg\"


شنۆ
\"29645.jpg\"


نەغەده
\"29646.jpg\"


پیرانشار
\"29644.jpg\"


سەقز
\"29642.jpg\"


بانه
\"29634.jpg\"


سنە
\"29640.jpg\"


مەریوان
\"29637.jpg\"


دهگلان
\"29635.jpg\"


روانسەر
\"29643.jpg\"


دزەی مەڕگەوەری ورمێ
\"29636.jpg\"


بۆکان
\"29648.jpg\"


کامیاران
\"29649.jpg\"