ئیمان عەبدی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

09:46 - 17 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیمان عەبدی"، خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی شەپۆلی بەرینی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەلمەهدیی ورمێ کرابوو.

لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.